English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەمزە رەزیکی: لە دھۆک سیستەمی ئۆکسجینی شل جێگیر کرا
2020-09-08 [03:37 AM]

ZNA -ھەولێر


هەمزە رەزیکی: لە دھۆک سیستەمی ئۆکسجینی شل جێگیر کرا


سیستەمی ئۆکسجینی شل لە نەخۆشخانەی ئازادی پارێزگای دھۆک کە تایبەتە کرا بە چارەسەرکردنی تۆشبوویانی ڤایرۆسی کۆرۆنا  جێگیر کرا و وتەبێژی تەندروستیی دھۆکیش رایدەگەیێنێت، ئۆکسجینی شل کۆتایی بە کێشەی ئۆکسجین دێنێت بۆ ئەو کەسانەی پێویستیان بە ئۆکسجین ھەیە لەپارێزگای دهۆک.

هەمزە ڕەزیکی، وتەبێژی تەندروستیی دھۆک، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی  ڕاگەیاند: سیستەمی ئۆکسجینی شل لە نەخۆشخانەی ئازادی پارێزگای دھۆک جێگیر کراوە و بەو ھۆیەوە ھاوکارێکی زۆر دەبێت بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشیەکانی تۆشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی ئازادی شاری دھۆک، کە تایبەتەکراوە بە چارەسەرکردنی تۆشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دھۆک.

هەمزە رەزیکی گووتی: سیستەمی ئۆکسجینی شل جیاوازی لەگەل ئۆکسجینی ئاسایی ئەوەیە، ئۆکسجین بە بەردەوامی دەچێت بۆ نەخۆش و کەمی زیاد نابێت، واتە بەپێی پێویستی نەخۆش ئۆکسجین وەردەگرێت و ھیچ کات نە دەبڕێت و نە کەم و زۆر دەبێت.

هەروەها هەمزە ڕەزیکی، وتەبێژی تەندورستی دهۆک ئەوەشی بۆ،ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو گووتی: ڕەوشی تەندروستی دھۆک لەژێر چاودێریدایە و تا ئێستا زیاتر لە دوو ھەزار نەخۆشی تۆشووبەڤایرۆسی کۆرۆنا چارەسەر کراون و سێ ھەزار نەخۆشیش خەریکی وەرگرتنی چارەسەرین.

 

دڵشاد یونس هەرکی





ئەم هەواڵە 2794جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad