English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی سووری له‌ به‌غدا ده‌ستگیركران
2020-09-08 [03:53 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، 17 كه‌سیان ده‌ستگیركردووه‌، كه‌ به‌ نایاسایی له‌ به‌غدا نیشته‌جێبوون و زۆرینه‌یان خه‌ڵكی سووریان.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی رۆژنامه‌وانیدا، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق روونیكردووه‌ته‌وه‌، له‌ هه‌ڵمه‌تێكدا به‌ هاوكاری هێزه‌ ئه‌منییه‌كان توانیویانه‌ 16 كه‌سی به‌ ره‌چه‌ڵه‌ك سووریایی ده‌ستگیربكه‌ن، كه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی یاسای مانه‌وه‌ و نیشته‌جێبوون له‌ به‌غدا ژیاون.

له‌ باره‌ی ره‌چه‌ڵه‌كی دواین كه‌سیانه‌وه‌، وه‌زاره‌ته‌كه‌ رایگه‌یاندووه‌، كه‌سی حه‌ڤده‌هه‌م، هاووڵاتییه‌كی به‌ ره‌چه‌ڵه‌ك لوبنانییه‌ و له‌ كۆمپانیایه‌كی گه‌شتوگوزار كاریكردووه‌ و راپۆرتی تایبه‌ت به‌ پشكنینی (BCR)ی ساخته‌كردووه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ رێكاری یاسایی له‌ دژ گیراوه‌ته‌ به‌ر.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ داوای له‌ هاووڵاتیان كردووه‌، هیچ كه‌سێكی بیانی له‌ خۆ نه‌گرن و په‌نای نه‌ده‌ن.

داوایكردووه‌، هاووڵاتیان مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیا وه‌همیانه‌ نه‌كه‌ن، كه‌ بازرگانی به‌ كرێكارانه‌وه‌ ده‌كه‌ن و له‌ بوونی هه‌ر حاڵه‌تێكی گوماناوی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاگادار بكه‌نه‌وه‌.





ئەم هەواڵە 3364جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad