English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کارمەندانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سوریا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبن
2020-09-08 [04:56 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌مڕۆ سێشەممە به‌رپرسێكی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئاژانسی دەنگوباسی فەرەنسی ڕاگەیاند، زیاتر لە 40 ئەندامی ستافی نەتەوە یەکگرتووەکان و خێزانەکانیان لە سوریا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و هۆشداری دا پەتاکە لەو وڵاتە بەشەڕوێراندا بڵاوبۆتەوە.

جێنس لێرک گوتەبێژی ئۆفیسی ڕێکخستنی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند " نزیکەی 200 کەس لە ناویاندا ستافەکان، هاوژینەکانیان، منداڵەکانیان و دایک و باوکیان نیشانەکانی کۆڤد19یان لی دەرکەوتووە."

ئەو گوتیشی لەو 200 کەسەدا 42 ستاف و ئەندامی خێزانەکان ئەنجامی پشکنینەکانیان پۆستیڤ بوون. بەڵام ئاماژەی بەوە نەکرد ئەو ستافانە خەڵکی چ وڵاتێکن.

ئەو گوتیشی سێ کەس لەلایەن تیمەکانی تەندروستییەوە گوازراونتەوە، بەڵام زۆربەی ئەوانی تر باری تەندروستیان باشە و ڤایرۆسەکەیان بە سوکی گرتووە. ئەو کەسانەش کە گومان دەکرێت توشی ڤایرۆسەکە بوبن خۆیان بۆ ماوەی 14 ڕۆژ کەرەنتینە کردووە.

باسی له‌وه‌ش كرد، ڤایرۆسەکە خەڵکی لە ئاژانسە جیاجیاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەرانسەری وڵاتەکە نەخۆش خستووە.

لێرک دەشڵێت بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لە نێو ستافی نەتەوە یەکگرتووەکاندا لە کاتێکدایە کە پەتای کۆڤد19 لە سوریا بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبۆتەوە " ئێمە لەو بڕوایەداین بە شێوەیەکی زۆر لە نێو کۆمەڵگەکاندا بڵاوبۆتەوەو زۆر لەوە زیاترە کە لە ئامارە فەرمییەکاندا تۆمار کراون".

لەوەتای پەتای کۆرۆنا دەستیپێکردووە سوریا بە شێوەیەکی فەرمی 3 هەزارو 229 حاڵەتی تۆمار کردووە کە لەوانەدا 137 کەس گیانیان لەدەستداوە.

بەڵام لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابوردوودا پزیشکان و چالاکوانان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا نیگەرانیان ڕادەگەیەنن لەمەڕ شیانی بەرزبوونەوەیەکی زۆری ژمارەی حاڵەتەکان.

وەزارەتی تەندروستی سوریا بەم دواییانە دانیبەوەدا ناوە کە لە توانایدا نەبووە هەمیشە تاقیکردنەوەکان بە ڕێژەیەکی زۆر پارێزگا جیاجیاکاندا ئەنجام بدات.

 

voa





ئەم هەواڵە 5758جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad