ZNA – هەولێر
نوێترین ڤیدیۆکلیپی گرووپی میوزیکی کۆریای باشوور BTS بەناوی "Dynamite"، زیاتر لە 311 ملیۆن بینەری هەیە.
ئەم بەرهەمە لە 20 ئابی ئەمساڵ بڵاوکرایەوە و لەو ماوە کەمەدا ئەو بینەرە زۆرەی لە یوتیوب هەبووە.
گۆرانیی "Dynamite" یەکێک لە تراکەکانی ئەلبوومە نوێیەکەی ئەو گرووپە کۆرییە و بڕیارە لە ئایندیەکی نزیکدا بڵاوبکرێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە گرووپی میوزیکیی BTS لە ریزبەندی یەکەمی لیستی بیلبۆرد 100دا هات.
ئەو گرووپە دەبێتە یەکەم گرووپی میوزیکیی کۆری ئەو نازناوە بەدەستبێنێت و شانازییەکی دیکە بۆ خۆی تۆمار بکات.
لیستی بیلبۆرد 100 هەفتانە لەلایەن گۆڤاری بیلبۆرد بڵاودەکرێتەوە و پڕرۆشترین بەرهەمە میوزیکییەکانی هەفتە دەخاتەڕوو.
ئەو گرووپە کۆرییە لەرێگەی ڤدیۆکلیپی Dynamite توانی ئەو نازناوە بەدەستبێنێت.
ئەم هەواڵە 9742جار خوێندراوەتەوە |