ZNA - هەولێر
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، هاتنی زیارەتکارانی چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن بۆ عێراق ئەمساڵ رێگەی پێنادرێت.
ئاژانسی هەواڵی ئیرنا لە زمان سەیف بەدر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراقەوە بڵاوی کردەوە: هیچ رێکارێکی نوێ بە مەبەستی کردنەوەی سنوورەکان بە سەر زیارەتکارانی چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن نەگراوەتە بەر.
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی لە سەر راسپاردەی نێوەندی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، ئەرکی سەرشانیانە بە مەبەستی پاراستنی گیان و تەندروستیی هاونیشتمانان رێوشوێنی پێویست بگرنەبەر.
پێشترێ ئیرەج مەسجدی باڵێۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا گوتبووی بۆ ئەمساڵ دۆسیەی چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن داخراوە و عێراقییەکان بۆ پاراستنی تەندروستیی خۆیان و میوانانیان ئیزن نادەن خەڵک وەک ساڵانی پێشوو سەردانی مەزارگەپیرۆزەکان بکەن.
ئەم هەواڵە 12781جار خوێندراوەتەوە |