ZNA ــ هەولێر
وتەبێژى تەندروستى سلێمانى ئاشکرایکرد، سەرپەرشتیارى تیمى روبەڕوبونەوەى کۆرۆنا لە سلێمانى توشى کۆرۆنابو. یاد نەقشبەندى، وتەبێژى تەندروستى سلێمانى رایگەیاند: د.هێرش حەیدەر، ئەو مرۆڤەی لە دەستپێکی کۆرۆناوە پارە و ماڵ و خێزانەکەی وەلانا لە پێناو شەری کۆرۆنا لە سلێمانی، توشى کۆرنا بو. دەشڵێت: دوای ئەو خزمەتەی کە بۆ چەند ساتێکیش وەستانی نەبو بۆ بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا، لە ئێستادا خۆی تووشی کۆرۆنا بووە. دکتۆر. هێرش حەیدەر وەک سەرپەرشتیارى تیمى روبەڕوبونەوەى کۆرۆنا لە سلێمانى، لەگەڵ دەستپێکى سەرهەڵدانى ڤایرۆسەکە یەکێک بو لەو پزیشکانەى لە هێڵى پێشەوەى روبەڕوبونەوەى وەستابو.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad