English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆک‌ئەرکانی سوپای عێراق لەگەڵ ئەرکداری سەربازیی باڵیۆزخانەی سعوودیە کۆبۆوە
2020-09-08 [08:59 AM]

​ZNA - هەولێر


وەزارەتی بەرگریی عێراق بڵاوی ‌کردەوە، عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی عێراق ئەمڕۆ سێ‌شەممە ٨ی ئەیلوول لە نووسینگەی خۆی پێشوازیی لە ئەرکداری کاروباری سەربازیی باڵیۆزخانەی سعوودیە لە عێراق کرد.

بەگوێرەی هەواڵی میدیاکان، وەزارەتی بەرگریی عێراق لە بەیان‌نامەیەکدا گوتی: دوو لایەن سەبارەت بە رێکارەکانی پەرەپێدانی هاوکاریی هاوبەش بە ئاراستەی بەرژەوەندیی سەربازی گفتوگۆیان کرد.

بە گوێرەی بەیان‌نامەکە، لە چاوپێکەوتەنەدا سەرۆک‌ئەرکانی سوپای عێراق بانگهێشت‌نامەیەکی بە مەبەستی سەردان بۆ سعوودیای دەست کەوتووە و بۆ تاوتوێ کردنی رێکارەکانی هاوکاریی ئەمنیەتی و هەواڵگریی نێوان سوپای عێراق و سعوودیە بانگهێشتی ریاز کراوە.





ئەم هەواڵە 3406جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad