English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریكا بڕیاری كەمكردنەوەی هێزەكانی دەدات لەعێراق
2020-09-09 [08:41 AM]

ZNA – هەولێر


بەرپرسێکی باڵای ئیدارەی ترەمپ ئاشکرای کرد "ترەمپ ئەمڕۆ چوارشەممە بڕیاری کەمکردنەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق، رادەگەیەنێت، دوای ئەو راگەیاندنە، راگەیەندراوێکی دیکەی دەبێت سەبارەت بە کەمکردنەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستانیش".

ئەو بڕیارە لەکاتێکدایە ترەمپی کاندیدی کۆمارییەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا، رووبەڕووی رەخنەیەکی زۆر بووەتەوە سەبارەت بە چەند گوتەیەکی، چونکە دەگوترێت لە گوتەکانیدا ئەوە خوێنراوەتەوە "بە کەمی سەیری کوژراوانی ئەمەریکا دەکات لە شەڕەکاندا".

رۆژی 3-11-2020 هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا بەڕێوەدەچێت، بۆیە ئەو هەنگاوەی ترەمپ رەنگە بۆ ئەوە بێت، نیشانی خەڵکی ئەمەریکای بدات، پەیمانەکەی خۆی بردووەتە سەر، وەک چۆن لە سەرەتادا دەیگووت "دەبێت ئەمەریکا لەو شەڕە بێکۆتایانە بچێتە دەرەوە".

لەعێراق 5200  سەرباز و راویژکار و راهێنەری ئەمەریکی هەیە بۆ شەڕی داعش، مانگی رابردوو، بەرپرسێکی ئەمەریکی بە مەرجی بڵاونەبوونەوەی ناوی، بۆ ئاژانسی رۆیتەرز قسەی کردبوو و گوتبووی "ویلایەتە یەکگرووەکانی ئەمەریکا لە چەند مانگی داهاتوودا یەک لەسەر سێی هێزەکانی لە عێراق دەکشێنێتەوە".

 





ئەم هەواڵە 5110جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad