English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فازڵ حاجی: ھەلمەتی دەستبە سەرداگرتنی مۆتۆرسیکلە نایاسایەکانمان دەستپێکرد
2020-09-09 [10:48 AM]

ZNA-هەولێر


وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ھاتووچۆی پارێزگای ھەولێر رایگەیاند، دوێنی شەو دەستمان بە ھەڵمەتێکی دەستبەسەرداگرتنی ئەو مۆتۆڕسکیلانە کرد کە بێ تابلۆ و نایاسایین، ھەڵمەتەکەی پۆلیسی ھاتووچۆ، لە ناحیەی بەحرکەی سەر بە پارێزگای ھەولێر دەستیپێکرد.


فازڵ حاجی، وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ھاتووچۆی پارێزگای ھەولێر، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: بەھۆی ئەوەی کە ھاولاتیان ناڕەزایەتییەکانیان بەرامبەر زۆربوونی ژمارەی مۆتۆڕسکیل و بێزارکردنیان لە ناو ھەولێر دەربڕی، دەستمان بە ھەڵمەتێکی دەستبەسەرداگرتنی ئەو مۆتۆڕسکیلانە کرد کە بێ تابلۆ و نایاسایین، ھەڵمەتەکەی پۆلیسی ھاتووچۆ، شەوی رابردوو لە ناحیەی بەحرکەی سەر بە پارێزگای ھەولێر دەستیپێکرد، دەست بەسەر ژمارەیەکی زۆر لەو مۆتۆڕسکیلانەدا گیرا کە بێ تابلۆ و نایاسایین و تۆمار نەکراون، خاوەنەکانیان شەوانە بەم مۆتۆڕسکیلانە پێشبرکێ و نمایشیان دەکرد، دەستکاری ئەگزۆزەکانیان دەکرد بۆ دەنگ بەرزکردنەوە و کاری نەشیاوی دیکەی پێدەکرا.


وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ھاتووچۆی پارێزگای ھەولێر گووتی: ئەمە یەکەم ھەڵمەتی لەو شێوەیە نییە، ھەروەھا دواین ھەلمەتیش نابێت بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئەو مۆتۆرسیکلانەی کە بێ تابلۆن و نایاساین و تۆمار نەکراون یان ھاولاتیان بێزاردەکەن، لە رابردوودا چەندین ھەڵمەتی گرتنی ئەو مۆتۆڕسکیلانە کراوە، بۆیە دوای دەستبەسەرداگرتنیان براونەتە گەراجی دەستبەسەر داگرتنی ھاتووچۆی ھەولێر و ھەڵمەتەکەش بەردەوام دەبێت بۆ نەھێشتنی ئەم دیاردەیە.


 
ھەروەھا فازڵ حاجی، وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ھاتووچۆی پارێزگای ھەولێر ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، لە دوای سالی٢٠١٣وە تۆمارکردنی مۆتۆرسکیل راگیراوە، ھەتا ئەوکاتەی کە تۆمارکردنی ماتۆرسیکل ھەبووە بەپێی ئامارەکانی بەردەستمان حەوت ھەزار و ٦٤٩ مۆتۆڕسکیل لە داتاکانی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتووچۆی ھەولێر تۆمارکراون، بۆیە ئەو مۆتۆرسکیلانەی لە حەوت ساڵی رابردوودا ھاوردەکراون، وەکو ماتۆرسکیلی نایاسایی مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت، لە ئێستادا گەراجی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتووچۆی ھەولێر زیاتر لە سێ ھەزار و ٣٠٠ مۆتۆرسکیلی دەستبەرداگیراوی تێدایە.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 2806جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad