ZNA ــ هەولێر لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەسەرتاسەری جیھان ، رۆژانە چەندین بابەت دەوروژێندرێت سەبارەت بەم ڤایرۆسە و چۆنیەتی چارەسەری نەخۆشەکان .
یەکێک لەو قسە و باسانە کە دەکرێت ئەوەیە سماق چارەسەری کۆڕۆنا دەکات ..
بەڵام وەڵامی پسپۆڕانی پزیشکی تەواو جیاوازە لەگەڵ ئەم بۆچونە . کاتێک دەڵێن ئەوا زانیارییە ھیچ بنەمایەکی نییە و ھەرگیز سماق چارەسەری تووشبووانی کۆڕۆنا ناکات .
ھەروەھا دەڵێن ، زۆرینەی گیایەکان ناتوانن بە شێوەیەکی سروشتی چارەسەری کۆڕۆنا بکەن ، و ھیچ خۆراکێکی تایبەت نییە بۆ چارەسەری کۆڕۆنا و ئەوەی دەگوترێت تەنھا پرۆپاگەندەیە .
توێژەرانی زانکۆی ھارڤارد دەڵێن ، نابێت ھیچ کەسێک پشتگیری لەم جۆرە بۆچوونانە بکات ، چونکە لەوانەیە ژیانی تووشبووەکە بخاتە مەترسییەوە .
ئەم هەواڵە 9754جار خوێندراوەتەوە |