ZNA ــ هەولێر بیبەری شیرین یەكێكە لەسەوزە بەتامەكان كە ماوەی 400 ساڵە مرۆڤ بۆ خواردن بەكاریدەهێنێت و سوودی بۆ تەندروستی مرۆڤ زۆرە وئەو كەسانەی ئارەزووی دابەزاندنی كێشیان دەكەن دەتوانن سوود لەخواردنی بیبەر وەربگرن .
1-ئەم سەوزەیە بڕی پێویست كالسیۆم و زینك و مەگنسیۆم و ڤیتامینە پێویستەكان لە پێكهاتەیدا هەیە .
2-بیبەری ڕەنگ سوور بڕێكی زۆر ڤیتامین سی لە پێكهاتەیدا هەیە ، ئەم ڤیتامینە چەوری زیاددەی ناو خوێن كەم دەكاتەوە بەهۆی ئەوەی ڕێژەی هۆرمۆنی ئەدریناڵین لە جەستەدا بەرز دەكاتەوە .
3-بیبەر وەك سەوزەیەك دژە بەكتریای زۆر لە پێكهاتەیدا هەیە كە بەرگری جەستە دژی نەخۆشیەكانی وەرزی زستان و سەرما زیاد دەكات .
4-كاتێك هەستت بە ئازاری ماسولكەكانت كرد ئەوە بیبەر بخۆ ، ئەم سەوزیە گەشەی خانە شێرپەنجەییەكان لاواز دەكات و ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجە كەمدەكاتەوە .
5-فلاڤینۆید و لۆتین و كارۆتین و زیاكسانسین لە پێكهاتەیدا هەیە ئەمەش ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەكانی دڵ كەمدەكاتەوە .
ئەم هەواڵە 10339جار خوێندراوەتەوە |