ZNA - هەولێر
سەلاحەدین مەحموود، قایمقامی شاری سامڕا لە پارێزگای سەلاحەدین رۆژی چوارشەممە ٩ی ئەیلوول گوتی: لەهەوڵێکی تیرۆریستی بە سەلامەتی دەرچووە.
سەلاحەدین مەحموود بە کەناڵ ئەلحوڕەی گوت، تەقە لە ئۆتمبێلەکەی کراوە و جامەکانی تێکشکاون و گوللـه کەوتوونەتە نێو ئۆتۆمبێلەکەی، بەڵام ئەو هیچ ئازارێکی پێنەگەیشتووە.
ئەم رووداوە لە نێوەندی شاری سامڕا نزیک نەخۆشخانەی گشتی روویداوە.
هەتا ئێستا هیچ سەرچاوەیەکی فەرمی باسی ئەم رووداوەی نەکردووە.
ئەم هەواڵە 12802جار خوێندراوەتەوە |