ZNA - هەولێر
حکومەتی ئەڵمانیا بە تەمایە ژمارەی هێزەکانی خۆی لە عێراق کەم بکاتەوە.
ئاژانسی فەرمیی هەواڵی ئەڵمانیا وێرای بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە کە حکومەتی ئەم وڵاتە بە تەمایە ژمارەی هێزەچەکدارەکانی لە عێراق بۆ ٥٠٠ سەرباز کەم دەکاتەوە، رایگەیاند ئێستا ٧٠٠ کەس لەهێزەکانی ئەڵمانیا لە عێراقن کە راسپاردەی سەرەکییان پشتگیری و راهێنانی سوپای عێراق و هێزی پێشەرگەی کوردستان لە جەنگی دژ بە داعشە.
پێشترێ بەرپرسێکی ئەمریکاییش رایگەیاندبوو ئەم وڵاتە ژماری هێزکانی لە ٥٢٠٠سەبازەوە بۆ یک لەسەر سێی ئەم ژمارەیە کەم دەکاتەوە.
ئەم هەواڵە 12691جار خوێندراوەتەوە |