ZNA – هەولێر
"حنة ورد" کورتەفیلمێکی میسرییە و بڕیارە لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی لەندەن بەشداربێت.
ئەم بەرهەمە لە دەرهێنانی موراد مستەفایە و لە بەشی پێشبڕکێی فێستیڤاڵەکەدا بەشدارە.
چالاکییەکانی فێشتیاڤڵی فیلمی لەندەن لە رۆژانی 7-17 تشرینی یەکەمی داهاتوو لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا سازدەکرێت.
ئەم بەرهەمە پێشتر لە فێستیڤاڵی فیلمی پلام سپرینگ بەشدرابووە و چیرۆکەکەی باس ژنێک دەکات بەناوی "حلیمة" کە ئافرەتێکی سودانییە و بە خەنە نەخش لەسەر جەستەی بووک دەکێشێت.
ئەم هەواڵە 9682جار خوێندراوەتەوە |