ZNA – هەولێر
ئەلبومی نوێی خانمە گۆرانیبێژی ئەمریکی تایلۆر سوێفت، ماوەی شەش هەفتەیە بەسەریەکەوە لە ریزبەندی یەکەمی لیستی بیلبۆرد 200 دایە.
ئەو گۆرانیبێژە ئەمریکییە تەمەن 30 ساڵە لەرێگەی ئەلبوومی گۆرانیی "فۆلکلۆر" ئەو نازناوەی بەدەستهێناوە و لە 2018ـەوە یەکەم گۆرانیبێژی ئافرەتە شەش هەفتە بەسەریەکەوە لەو ریزبەندەدا دەمێنێتەوە.
ئەلبوومە نوێیەکەی ئەو گۆرانیبێژە لە بەریتانیا و ئێرلەنداش پڕفرۆشترین ئەلبوومی گۆرانییە.
ئەم بەرهەمە لەرێگەی خزمەتگوزاری ئەپڵ میوزیک بڵاوکراوەتەوە و پڕفرۆشترینی ئەو خزمەتگوزارییە.
ئەم هەواڵە 9622جار خوێندراوەتەوە |