ZNA – هەولێر
فیلمی سینەمایی "مۆلان" لە دوای بڵاوکردنەوەی لە پێگەی دیزنی پڵەس، هاککرا.
ئەم بەرهەمە لەلاین چەندین بەکارهێنەری ئەو پێگەیەوە لە ئەورپا، ئەمریکا، چین و وڵاتانی عەرەبییەوە هاککراوە.
بەم دواییە فیلمی سینەمایی "Mulan" لە هەڵسەنگاندنێکدا توانی 81٪ دەنگەکان بەدەستبێنێت.
ئەم بەرهەمە سینەماییە بەم دواییە لە پێگەی دیزنی پڵەس بڵاوکرایەوە، بەڵام بەشداربوونی ئەو پێگەیە بۆ بینینی فیلمەکە، جگە لە پارەی بەشداربوون، دەبێت 30 دۆلاری ئەمریکی بۆ بینینی فیلمەکە بە جیا بدەن.
ئەم بەرهەمە لە جۆری فیلمە لایڤ ئەکشنەکانە و بەرهەمی کۆمپانیای دیزنییە و ساڵی 1998 کۆپییەکی ئەنیمەیشنی بەرهەمهاتووە.
فیلمەکە باس لە کچێک دەکات کە لە جێگەی باوکە نەخۆشەکەیدا بەشداری لە جەنگدا دەکات و خۆی لە شێوەی پیاوێک نیشاندەدات.
ئەم هەواڵە 9631جار خوێندراوەتەوە |