English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە یۆنان کەمپێکی پەنابەران بە تەواوی سووتا
2020-09-09 [07:43 AM]

​ZNA - هەولێر


کەمپێکی پەنابەران لە دوڕگەی لێسبووسی یۆنان دوای ئاگرگرتن بە تەواوی چۆڵ کرا.

دوای کەوتنەوەی ئاگرێکی گەورە لە گەورەترین کەمپی پەنابەران لە دوڕگەی لێسبوسی یۆنان سەرلەبەیانیی رۆژی چوارشەممە ٩ی ئەیلوول کەمپەکە بە تەواوی چۆڵ کرا.

ئەم کەمپە نزیکەی ١٣ هەزار پەنابەری نایاسایی لەخۆی گرتبوو. ئەمە لە کاتێکدایە کە بە شێوەی ئاسایی جێگەی ٢٨٠٠کەسی تێدا دبێتەوە.

ئاژانسی هەواڵی فەرەنسا رۆژی چوارشەممە لە زمان وێنەگرێکی خۆیەوە لە شوێنی روداوەکە بڵاوی‌کردەوە کە هەموو کەمپەکە لە ئاگردا سووتاوە.

وێنەگرەکە گوتوویەتی، هێزەکانی پۆلیس پێشیان بەوپەنابەرانە گرتەووە کە بە پێخاوسی بەرەو شاری بەندەریی میڵتن رایاندەکرد.

هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە بریندارانی ئەم ئاگرکەوتنەوەیە بڵاونەکراوەتەوە.





ئەم هەواڵە 5560جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad