English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆمکاری عەرەبی داخوازی فەلەستینەیەکانی رەت کردەوە
2020-09-09 [09:01 AM]

​ZNA - هەولێر


رێبەرانی فەلەستینی لە کۆبوونەوەی کۆمکاری عەرەبی نەیانتوانی وڵاتانی عەرەب بۆ مەحکومکردنی رێککەوتنی ئیمارات و ئیسڕئیل رێک‌بخەن.

لەکاتێکدا سعوودیە دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستینی وەک مەرجێک بۆ ئاسایی‌کردنی پێوەندی لەگەڵ ئیسڕائیل داناوە، فەلەستینیەکان داوایان لە ئەندامانی کۆماری عەرەبی کرد رێککەوتنەکەی ئیمارات و ئیسڕائیل مەحکوم بکەن.

 ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاوی‌کردەوە، فەلەستینییەکان لە کۆنفرانسێکی ڤیدیۆیی وەزیرانی دەرەوەی ئەندامی کۆمکاری عەرەبی پاش بەرزکردنەوەی ئەم داوایە و قبوڵ نەکردنی لەلایەن وڵاتانی عەرەب ئەوانیش لەم داوایە خاوبوونەوە.  

بڕیارە هەفتەی داهاتوو رێکكەوتن‌نامەی ئیسرائیل و ئیمارات لە کۆشكی سپی واژوو بکرێت.





ئەم هەواڵە 5200جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad