English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارێزگاری هەولێر پێشوازی لە باڵیۆزی کۆماری ئەرمینیا لە عێراق کرد
2020-09-09 [09:09 AM]

ZNA_ هەولێر


 ئەمڕۆ چوارشەمە 2020.9.9، د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر، لەدیوانی پارێزگا، بەئامادەبوونی هەریەک لە مەسعود کاڕەش و هێمن قادر جێگرانی پارێزگار، پێشوازی لە (هیراتیچیا بۆلادیان) باڵیۆزی کۆماری ئەرمینیا لەعێراق کرد.

لەسەرەتای دیدارەکەدا، باڵیۆزی کۆماری ئەرمینیا لەعێراق، باسی لە پەیوەندی و دۆستایەتی مێژوویی وڵاتەکەی لەگەڵ کوردستان کرد و ڕایگەیاندن، "دەخوازین ئەو دۆستایەتە و پەیوەندییە مێژووییەی نێوان ئەرمینیا و کوردستان پەرەی زیاتری پێبدرێت، بەتایبەتی دۆستایەتی نێوان یەریڤان و هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، لەبوارەکانی بازرگانی و پیشە سازی و گەشتیارییەوە"، باڵیۆزی کۆماری ئەرمینیا لە عێراق، وتیشی، "بەمنزیکانە لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، بەفەرمی و لە ڕێورەسمێکی تایبەتدا کونسڵخانەی گشتی وڵاتەکەمان دەکرێتەوە".

لەلایەن خۆیەوە د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر، زۆر بەگەرمی بەخێرهاتنی باڵیۆزی کۆماری ئەرمینیا لە عێراق کرد و تەئکیدی لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندیەکان و هەماهەنگی نێوانیان کردەوە و رایگەیاند: "هیوادارین پەیوەندییەکانی نێوانمان لەبوارەکانی پیشەسازی و بازرگانی و گەشت و گوزار پەرەى زياترى پێبدرێت"، سەبارەت بە کردنەوەی کۆنسڵخانەی گشتی کۆماری ئەرمینیاش لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، پارێزگای هەولێر وتی، "هەواڵی کردنەوەی کۆنسڵخانەی گشتی کۆماری ئەرمینیا لەشارەکەمان دڵخۆشی کردین، لەوبارەیەوە هەرچی پێویستە لەسەرئێمە، لەئاسانکاری و هاوکاری و هەمەهەنگی لەگەڵتان بەهەموو شێوەیەک ئامادەین".

لەلایەن خۆیەوە باڵیۆزی کۆماری ئەرمینیا لە عێراق، زۆر سوپاسی پارێزگاری هەولێری کرد بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەی کە لێیکرا و ئامادەی خۆی و وڵاتەکەشی نیشاندا بۆ هەر هاوکاری و هەماهەنگییەک لەگەڵ پارێزگای هەولێر.





ئەم هەواڵە 3625جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad