ZNA - هه‌ولێر
ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه له شاری وهان سەربە ویلایه‌تی هوبی رۆژهەڵاتی چین سه‌ری هه‌ڵدا و دواتر هه‌موو جیهانی ته‌نیووه، ٢٨ ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاند، هه‌روه‌ها ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له سه‌رانسه‌ری جیهاندا، دوای تووشبوونیان به په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه، ٢٠ ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاند.
ماڵپه‌ڕی Worldometer كه رۆژانه له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به كۆرۆنا له سه‌رتاسه‌ری جیهان زانیارییه‌كانی نوێ ده‌كاته‌وه، رایگه‌یاند تا ئێستا ٩٨٣ هه‌زار تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌ی تووشبووانیش بۆ ٢٨ ملیۆن و ٢٥ هه‌زار و ٢٥٢ كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه.
هه‌ر بەپێی زانياريیهكانی ماڵپەرهكه كه به پشت به ئاماره نوێیەكانى تووشبوون بە په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا بڵاوكراونه‌ته‌وه، ٢٠ ملیۆن و ١٢٠ هه‌زار و ٣٦٢ كه‌س توانیویانه به‌سه‌ر نه‌خۆشیه‌كه‌دا سه‌ربكه‌ون، و حه‌وت ملیۆن و ١٣ هه‌زار و ٧١٦ تووشبووش چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرن.
كۆرۆنا به‌توندترین شێوه كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا و تا ئێستا شه‌ش ملیۆن و ٥٤٩ هه‌زار و ٤٧٥ حاڵه‌تی تووشبوون به‌و په‌تایه لەو وڵاتە تۆمار كراوه.
ریزبه‌ندی پێنج وڵاتی یه‌كه‌می جیهان كه زۆرترین حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌یان تیایاندا تۆماركراوه:
''ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا (سێ ملیۆن و ٨٤٦ هه‌زار و ٦٥٩)، هیندستان (سێ ملیۆن و ٤٧١ هه‌زار و ٧٨٣)، به‌ڕازیل (سێ ملیۆن و ٤٥٣ هه‌زار و ٣٣٦)، رووسیا (٨٦٢ هه‌زار و ٣٧٣)، کۆماری باشووری ئەفریقا (٥٦٩ هەزار و ٩٣٥)، کۆلۆمبیا (٥٥٢ هەزار و ٨٨٥) وپێرو (٥٣٦ هەزار و ٩٥٩).
هەروەها لە تورکیا ٢٥٤ هەزار و ١٨٨ کەس پەتاکەیان تێپەڕاندووە و چاکبوونەتەوە.
ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه له چین سه‌ری هه‌ڵدا و بە جیهاندا بڵاوبووەتەوە، زیاتر لە ٢٨ ملیۆن کەس تووشی بوون و زیاتر لە ٩٠٠ هەزار کەسیش بە هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
ئەم هەواڵە 9814جار خوێندراوەتەوە |