ZNA ــ هەولێر
ههڵوەرینی قژ یەکێکە لە گرفتە باوەکان، کە دەبێتە هۆی تەنکبونی قژ، روبەڕوی پیاوان و ژنان دەبێتەوە، زۆرکات کەسەکە توشی دۆخێکی دەرونی ناجێگیری دەکاتەوە.
ئەو ماددە کافایینەی لە قاوەدا هەیە یارمەتی چالاکبونی سوڕی خوێن دەدات لە پێستی سەردا، هۆکارە بۆ پڕبونی قژ و زو درێژبونەوەی، هەروەها قژ نەرمدەکاتەوە.
پێکهاتەکان:
2 کەوچک قاوەی هاڕاو
2 کەوچک زەیتی گوێزهند
4 کەوچک ماست
1 کوپ ئاو
قاوەکە بکوڵێنە و دایبنێ تا سارد دەبێتەوە، دواتر زەیت و ماستەکەی تێبکە تا وەکو تێکەڵیەکی لێدێت، بیدە لە قژ و پێستی سەرت، بۆ ماوەی 3 بۆ 4 خولەک مەساجی پێبکە، دایپۆشە بۆ 20-30 خولەک، دواتر بە ئاوی شلەتێن بیشۆ، هەفتەی 2-3 جار دوبارەی بکەرەوە.
ئەم هەواڵە 10180جار خوێندراوەتەوە |