English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کونسوڵی ئەمريکا لە هەرێم پێشنیازدەکات هەولێر و ناشڤیل له‌ ئه‌مه‌ریكا ببنە دەستەخوشک
2020-09-10 [12:36 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

کونسوڵی گشتی ئەمريکا لە هەرێمی کوردستان و پارێزگاری هەولێر گفتوگۆيان لەبارەی دامەزراندنی پەیوەندی دەستەخوشکیی لە نێوان هەولێر و شاری ناشڤيلی ئەمريکا کرد.

لە دیدارێکدا کە لە رێگەی ئۆنلاينەوە رۆب والەر کونسوڵی گشتی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەرێم و فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر گفتوگۆیان لەبارەی ئەگەری دامەزراندنی پەیوەندی دەستەخوشکیی لە نێوان هەولێر و شاری ناشڤيلی ويلايەتی تینسی کرد.

هاوکات فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر رايگەياند، کونسوڵی گشتی ئەمريکا پێشنيازی دەستەخوشکی خستووەتەڕوو، ئەوانيش رەزامەندی و خۆشحاڵی خۆيان بۆ پێشنيازەکە دەربڕيوە.

كۆنسوڵخانەی ئەمەریكا لە ھەرێمی كوردستان جەختیكردەوە، لە كۆبوونەوەیەكی ئۆنلاین لەگەڵ پارێزگاری ھەولێر گفتوگۆیان لەبارەی بوونە دەستەخوشكی هەولێر و ئه‌و شاره‌ی ئەمەریكا كردووە.

 شاری ناشڤيل پايتەختی ويلايەتی تێنسی ئەمريکايە و زۆرترين ڕێژەی کوردی تێدا دەژی، بەپێی ئاماری ساڵی ٢٠١٧ زياتر لە ١٥ هەزار کورد لەو شارەدا نيشتەجێبوون.

 





ئەم هەواڵە 3676جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad