English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
راگەیێندراوی کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و مستەفا کازمی.
2020-09-10 [01:46 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆک بارزانی لە هەولێر کۆبوونەوە، لەو کۆبوونەوەیەدا کازمی جەختیکردووەتەوە هەرێمی کوردستان بەشێکی سەرەکی و تەواوکەری عێراقە.

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ مستەفا کازمی گەیشتە هەولێر و یەکەم کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک بارزانی بوو لە بارەگای بارزانی. دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەکە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق راگەیێندراوێکی لەبارەی نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بڵاوکردەوەو ئەوە خراوەتەڕوو، کە "دیدارەکە باسکردنی کۆی دۆخی گشتی سەر گۆڕەپانی نیشتمانی لە خۆگرت، لەگەڵ دیارترین ئەو ئاڵنگارییانەی وڵات بەخۆوەی دەبینێت. هەروەها یەکخستنی هەڵوێستەکان لەسەر ئاستی نیشتمانی، جیا لە دۆسێی هەڵبژاردنی پێشوەخت".

لە راگەیێندراوەکە تێیدا هاتووە، کازمی لە میانی دیدارەکەدا، جەختی لە پێویستی عێراق بە چاکسازی راستەقینە کردووەتەوە، ئەوەشی خستووەتەڕوو کە پێویستە ئەوە ببێتە کاری نیشتمانی لەپێناو سەرخستنی وڵات بەسەر ئاڵنگارییەکانی ئێستادا. ئاماژەی بەوەداوە کە هاوئاهەنگی باڵا، لەسەر ئاستی هێزە چەکدارییەکان بە هەموو بەشەکانییەوە لەگەڵ پێشمەرگەدا، هاوکاربوو بۆ بەدیهێنانی سەرکەوتن بەسەر داعشدا.

کازمی باسی لە گرنگیی کامڵبوونی هەڵوێستەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە. دووپاتیکردەوە "هەرێمی کوردستان بەشێکی سەرەکی و تەواوکەری عێراقە. دانووستاندن و دەستوور ئەو چەترەن کە دەستەبەری داهاتوویەکی ئارام، بۆ عێراقێکی یەکگرتوو و سەقامگیر دەکەن".

بڵاوکراوەکە دەڵێ، کازمی گوتوویەتی "ئێستا هەل بەردەستە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی کاری عێراقی لەسەر گۆڕەپانی نێودەوڵەتی و بەهێزکردنی پێگەی عێراق لەنێو گەلاندا".





ئەم هەواڵە 4696جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad