English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوپای ئێران لە باشووری ئەم وڵاتە دەستی بە مانۆڕی سەربازی کرد
2020-09-10 [03:37 AM]

​ZNA - هەولێر


ئەرتەشی ئێران روژی پێنجشەممە ١٠ی ئەیلوول، مانۆڕێکی سەربازیی سێ‌رۆژەی بە ناوی "زولفەقار٩٩" لە باشووری ئەم وڵاتە دەست پێکردووە.

ئاژانسی هەواڵی فارس‌نیوز بڵاوی کردەوە رووبەری ئەوزەوەیە‌ی مانۆڕەکەی تێدا ئەنجام دەدرێت، دوو ملیۆن کیلۆمەتری چوارگۆشەیە و لە رۆژهەڵاتی گەرووی هۆرمز و دەریای عمان و باکووری ئوقیانووسی هندەوە بەرەو سنوورەکانی باشووری ئێران دەست پێدەکات.

ئەرتەشی ئێران راگەیاندووە لە یەکەم ساتەکانی دەست‌پێکردنی مانۆڕەکە لەم ناوچەیە هوشداریان داوەتە فرۆکەیەکی بێ‌فڕۆکەوانی ئەمریکا.

ئاژانسی هەواڵی میهر لە زمان شەهرام ئیرانی، گوتەبێژی مانۆڕە زولفەقارەوە بڵاوی کردەوە: رۆژی چوارشەممە کاتی دەستپێکردنی رۆمانەکە، هەستمان کرد فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئەمریکا بە مەبەستی سیخوڕی‌کردن لێمان نزیک بوونتەوە، هوشداریمان پێیان داوە.

ئەرتەشی ئێران ئەو بەشە لە سوپای ئەم وڵاتەیە کە لەسەردەمی پاشیایەتەوە ماوەتەوە، دوای سەرکەوتنی دەستەڵاتی کۆماری ئیسلامی و دامەزراندنی سوپای پاسداران، ئەرتەش بووەتە دەستەڵاتی دووهەمی سەربازیی ئەم وڵاتە





ئەم هەواڵە 5356جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad