English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خزمەتی سەربازی لە ئوردن بە زۆرەملی کرا
2020-09-10 [04:26 AM]

​ZNA - هەولێر


حکومەتی ئوردن دوای ٢٩ ساڵ جارێکی دیکە خزمەتی سەربازیی زۆرەملیی گەڕاندەوە.

وەزارەتی کار و فەرماندیی هێزە چەکدارکانی ئوردن لێکتێگەیشتنێکیان لە ژێر چاودرێی "عومەر ئەلرەزاز" سەرۆک‌وەزیرانی ئەم وڵاتە بە مەبەستی دەست‌پێکردنەوەی خزمەتی سەربازیی زۆرەملی لەم وڵاتە واژوو کرد.

بە گوێرەی ئەم لێک‌تێگەیشتەنە وەزارەتی کار و هێزە چەکدارەکان لە پێناو چالاک‌کردنەوەی وردەوردەی خزمەتی سەربازیی زۆرەملی هەوڵ دەدەن.

لەنێو پیاوانی تەمەن٢٥ هەتا٢٩ ساڵی کەسانێک کە درێژە بە خوێندن نادەن، کار ناکەن، لە دەرەوەی وڵات ناژین و سەرپەرشتی خێزان نین، ١٢ مانگ خزمەتی سەربازی دەکەن و لەم ماوەیەدا مانگانە ١٠٠ دینار واتە ١٤٠ دۆلاری ئەمریکاییان پێ‌دەدرێت.  

 لە ئوردن خزمەتی سەربازیی زۆرەملی لە ساڵی ١٩٩١ـەوە راگیرابوو.

 





ئەم هەواڵە 5164جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad