English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
په‌یامی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ بۆنه‌ی په‌نجا و نۆ ساڵه‌ی هه‌ڵگیرسانى شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول
2020-09-11 [07:34 AM]

ZNA_ هەولێر


 

له‌ ڕۆژێكى وه‌ك ئه‌مڕۆدا له‌ 11ى ئه‌یلوولى ساڵى 1961 شۆڕشی مه‌زنى ئه‌یلوول هەڵگیرسا کە بووە شۆڕشێکی سەرتاسەری و خه‌ڵكی كوردستانی به‌ هه‌موو نه‌ته‌وه‌ و ئایین وپێکهاتە جیاوازه‌كانەوە، له‌ زاخۆوە تا خانه‌قین له‌ ژێر سەرکردایەتی ڕێبەری نیشتمانیی مستەفا بارزانی نەمر كۆکردەوە. 
شۆڕشی مه‌زنى ئه‌یلوول، له‌ كاتێكدا ده‌ستی پێكرد، ته‌مى نائومێدی باڵی به‌سه‌ر كوردستاندا كێشابوو، دوژمنانى گه‌لى كوردستان هەموو هەوڵێکیان دەدا بۆ له‌ناوبردنی کولتوور و ناسنامەی گەلی کوردستان و  بێبەشکردنی له‌ هه‌موو مافه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كانى ژیان. سەرەنجام تێكڕاى خه‌ڵكى كوردستان بوونه‌ پشتیوانیی شۆڕش و به‌ ئیراده‌ و خۆڕاگریی پێشمه‌رگه‌ و تێكۆشه‌رانى رێگه‌ى ئازادى، زۆر ده‌ستكه‌وتى مه‌زن به‌دیهاتن، کە گرنگترینیان کۆکردنەوەی کوردستان بوو لە ژێر یەک ئاڵا و یەک سەرکردایەتیدا. بێگومان یەکێک لە دەسکەوتە مێژووییەکانیش رێككه‌وتننامه‌ى 11ى ئادارى 1970 بوو، كاتێک رژێمى به‌عس ناچار بوو دان به‌ مافه‌كانی گه‌لی كوردستاندا بنێت. 
ئه‌مڕۆ كه‌ یادى ئەو شۆڕشە مەزنەی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه‌، هەرێمی کوردستان به‌ دۆخێكى سەختدا تێده‌په‌ڕێت. بۆیە زۆر پێویسته‌ هه‌میشه‌ گیانى خۆڕاگرى و له‌ خۆبردوویى و به‌ها باڵاكانى شۆڕشی مەزنی ئەیلوولمان له‌به‌رچاوبن و هاندەری زیاترمان بن، بۆ یەکڕیزی و ته‌بایى و پارێزگاریكردن له‌ ده‌ستكه‌وته‌كانى خه‌ڵكى كوردستان. 

به‌رز و پیرۆز بێت یادى شۆڕشى مەزنی ئه‌یلوول.

سه‌رى ڕێز و نه‌وازش بۆ شه‌هیدانى شۆڕشی ئەیلول و سەرجەم شەهیدانی كوردستان دادەنوێنم 

مه‌سرور بارزانی 
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 
11ی ئه‌یلولی 2020





ئەم هەواڵە 3577جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad