English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئیسرائیل و بەحرەینیش رێككه‌وتن
2020-09-12 [10:26 AM]

ZNA - هه‌ولێر


وڵاتی به‌حره‌ین بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل دوای ئیمارات رێككه‌وت، له‌مباره‌یه‌وه‌ دۆناڵد ترامپ دوێێ هەینی پاش پەیوەندییەکی تەلەفۆنی سێ قۆڵی لەگەڵ سەرۆک وەزیری ئیسرائیل بنیامین نەتەنیاهۆ و شای بەحرەین حەمەد بن عیسا بن سەلمان ئال خەلیفە، ڕێککەوتنەکەی ڕاگەیاند.

هەرسێ سه‌ركرده‌ بەیاننامەیەکی کورتی هاوبەشیان لەسەر ڕێککەوتنەکە بڵاو کردەوە.

بەحرەین بوو بە نوێترین وڵاتی عەرەبی کە ڕازی بێت بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیلدا وەک بەشێک لە هەوڵی دیپلۆماسی فراوانتری دۆناڵد ترامپ و بەڕێوەبەرایەتییەکەی بۆ تێکەڵکردنی ئیسرائیل بەتەواوەتی لەگەڵ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

دانۆڵد ترامپ لە تویتێکدا ڕایگەیاند " ئەمڕۆ سەرکەوتنێکی تری مێژووییە! دوو دۆستی مەزنمان ئیسرائیل و شانشینی بەحرەین ڕازیبوون بە ڕێککەوتنێکی ئاشتی- دووهەم وڵاتی عەرەبیە لە ماوەی 30 ڕۆژدا ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیلدا ئەنجام بدات!"

ترامپ دەقی بەیاننامەکەشی لە تویتەکەیدا بڵاوکردۆتەوە کە تیایدا هاتووە " دەستپێکردنی وتووێژی ڕاستەوخۆ و پەیوەندی لە نێوان ئەم دوو کۆمەڵگە کاریگەر و پێشکەوتووەی ئابوری بەردەوام دەبێت لە گۆڕانکارییە پۆسیتیڤەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و زیادبوونی سەقامگیری، ئاسایش و خۆشگوزەرانی هەرێمەکە."

ئەم ڕێککەوتنە پاش ئەوە دێت مانگی ڕابوردوودا بە ناوبژیوانی ئەمەریکا ڕێککەوتنێکی ئاشتی لە نێوان ئیسرائیل و میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب ( ئیمارات) ئەنجام درا. لە هەفتەکانی پاش ئەوەش یەکەم گەشتی ئاسمانی ڕاستەوخۆ لە ئیسرائیلەوە بۆ ئیمارات و لە ئیمارتەوە بۆ ئیسرائیل ئەنجام درا.

 

voa





ئەم هەواڵە 5305جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad