English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆبوونەوەیەک سەبارەت بەشارەوانیەکان و پەرەپێدانی هاتووچۆ ئەنجامدرا
2020-09-12 [01:51 AM]

ZNA - هه‌ولێر


له‌ راگه‌یه‌رنراوێكی پارێزگای هه‌ولێر كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆ هاتووه‌، رایگه‌یاند، کۆبوونەوەیەک سەبارەت بەشارەوانیەکان و پەرەپێدانی هاتووچۆی هەولێر كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌ دیوانی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌نجامدرا و تێیدا بڕیاردرا دەست بە دروستکردنی پردی پەڕینەوەی چوار ڕێیانی عەنکاوە بکرێت، سەبارەت بەو بەرنامە و کارانەی کەبۆ شارەوانییەکان لە کۆبوونەوەی پێشوتردا بڕیاریان لەبارەوە درابوو، پێداچوونەوەی بۆکراو بڕیاری پێویستیان لەبارەوە وەرگیرا.

راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ باسی له‌وه‌ كرد، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەمە 2020.9.12، بەسەرپەرشتی د.فەرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر و ئامادەبوونی جێگرانی پارێزگار و قایمقامی ناوەند و هەریەک لە سەرۆکی شارەوانی و بەڕیوەبەری گشتی شارەوانییەکان و بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر و سەرجەم بەڕێوەبەری شارەوانییەکانی سەر بەسەرۆکایەتی شارەوانی و بەڕیوەبەری ئاوەڕۆکان، لەدیوانی پارێزگا، کۆبوونەوەیەک سەبارەت بەشارەوانیەکان و پەرەپێدانی هاتووچۆی هەولێر ئەنجامدرا.

وتیشی، لەکۆبوونەوەکەدا وێڕای ئەوەی گفتوگۆی لەبارەی ئەو شوێن و شەقامانەکرا کە پێویستییان بە پردی پەڕینەوەی پیادە هەیە، پارێزگاری هەولێر، بڕیاریدا دەست بە دروستکردنی پردی پەڕینەوەی چوار ڕێیانی عەنکاوە بکرێت، هەروەها کۆبوونەوە سەبارەت بەو بەرنامە و کارانەی کەبۆ شارەوانییەکان لە کۆبوونەوەی پێشوتردا بڕیاریان لەبارەوە درابوو، پێداچوونەوەی بۆکراو بڕیاری پێویستیان لەبارەوە وەرگیرا.

 





ئەم هەواڵە 3331جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad