English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حەسەن رۆحانی : بەغدا بە تارانی راگەیاندووە رێگە بە چوونەناوەوەی زیارەتکارانی ئێرانی نادات
2020-09-13 [08:12 AM]

ZNA – هەولێر


حکومەتی عێراق بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا رێگە بە بەشداریکردنی زیارەتکارانی ئێرانی نادات بێنە ناو عێراق بۆ یادکردنەوەی چلەی عاشوورا.

ڕۆژی شەممە، 12-9-2020، حەسەن رۆحانی، سەرۆکی ئێران رایگەیاند: "بەهۆی مەترسیی کۆرۆنا، بەغدا بە تارانی راگەیاندووە رێگە بە چوونەناوەوەی زیارەتکارانی ئێرانی نادات".

رۆحانی لە گوتارەکەیدا لە کۆبوونەوەی سەنتەری نیشتمانیی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا گوتیشی "زۆربوونی حاڵەتەکانی کۆرۆنا لە ئێران و عێراق، رێگە نادات ئەمساڵ زیارەتکاران بچنە عێراق". ئاماژەی بەوەشدا "مەراسیمەکان تەنانەت لە ئێرانیش بەشێوەیەکی سنووردار یاددەکرێنەوە".

عاشوورا، ئەو رۆژەیە حوسێنی کوڕی ئیمام عەلی، نەوەی پێغەمبەر(د.خ.) لە شەڕی کەربەلا شەهیدکرا، بۆیە شیعەمەزهەبەکان لەو رۆژەدا تاوەکو 40 رۆژ لەخۆیان دەدەن و شیوەن دەگێڕن.

 

 





ئەم هەواڵە 3601جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad