ZNA – هەولێر
شانەی میدیایی جەنگی عێراقی بڵاوی كردووەتەوە، لە گوندێكی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین، بۆمبێكی چێندراو بە كاروانێكی ھاوكاری لۆجستیدا تەقیوەتەوە.
لە راگەیێندراوەكەدا هاتووە، تەقینەوەكە زیانی ماددی بە یەكێك لە بارھەڵگرەكان گەیاندووە و شۆفێرەكەشی بریندار بووە كە ھاووڵاتییەكی عێراقییە.
لە سەرەتای ئەمساڵەوە ھێرشكردنە سەر ھێزەكانی ئەمەریكا لە عێراق زیادیكردووە، لەم ماوەیەشدا لە چەند شارێك ھێرش دەكرێتە سەر ئەو ئۆتۆمبێلانەی ھاوكاری لۆجستی دەگەیەننە ھێزەكانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی. چەكدارانی حزبوڵڵای عێراقی بەو ھێرشانە تۆمەتبار دەكرێن.
ئەم هەواڵە 12673جار خوێندراوەتەوە |