ZNA - ھەولێر
دوای ئەوەی میرالیم بیانیچ بە فەرمی پەیوەندی بە مەشقەكانی بارسێلۆنا كرد، یاریزانە بۆسنییەكە لە یەكەمین چاوپێكەوتنی رۆژنامەوانیدا باسی مێسی و چەندین تەوەری گرنگی لەسەر داهاتووی خۆی لەگەڵ بلووگرانا خستە ڕوو.
بیانیچ لە یەكەمین چاوپێكەوتنی تەلەفزیۆنی لەگەڵ كەناڵی بارسێلۆنا هەر لەسەرەتاوە گوتی زۆر پەرۆشم و زۆر بەپەلەم بۆ یاریكردن شان بەشانی مێسی، چونكە كاتێك لە یۆڤێنتۆس بووم هاوڕێیانم لە یاریزانانی یۆڤی دەیانگوت مێسی مرۆڤ نییە ئەو بوونەوەرێكی ئاسمانییە و شتێكی زۆر جیاوازە، بۆیە ئەو قسانە زیاتر پەرۆشم دەكات تا یاری بە درێسی بارسێلۆنا یاری لەگەڵ مێسی بكەم و هەوڵ بدەم هاوكاری بكەم تا لەگەڵ هەمووان جام و پاڵەوانێتی تازە بۆ یانەكە بەدەست بهێنین، من دەزانم هەر چی بۆ مێسی بكەم ناتوانم ئەوە بكەم كە ئەو كردوویەتی لەبەر ئەوەی ئەو كاری یەكجار مەزنی بۆ ئەو یانەیە كردوە، هەر لەبەر ئەوەش بە باشترینی مێژووی تۆپی پێ وەسفی دەكەن.
دەربارەی بارسێلۆنا بیانیچ دەڵێت ” ئەوە خەونەكەم هاتە دی و من لەگەڵ شێوازی یانەی بارسێلۆنا باش دەنگونجێم، لەبەر ئەوەی خۆم حەزم لەو شێوە یاریكردنەیە، من زۆر دەمێكە خەون بە یاریكردن لە كامپ نو دەبینم، ئێستا ساتی ئەوەیە منیش لەگەڵ یاریزانانی دیكە هەموو توانامان سەرف بكەین تا بارسێلۆنا بۆ ڕێچكەی سەركەوتنەكان و بردنەوەی جامەكان بگەڕێنینەوە.
لەكۆتایی قسەكانیدا بیانیچ دەڵێت بارسێلۆنا بۆ ئەوە دروستكراوە كە مەحاڵ نەزانێت و لەسەر هەموو نازناوەكان بجەنگێت و بەدەستی بهێنێت، ئێمەش وەك یاریزانی یانەكە هەموومان ئەوە ئامانجمان دەبێت.
یاریگا
ئەم هەواڵە 9247جار خوێندراوەتەوە |