English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پۆلیسی ھەولێر: بەھۆی کێشەیەکی کۆمەلایەتی نێوان دوو بنەمالەی کەسێک کوژرا
2020-09-13 [11:15 AM]

ZNA-هەولێر


وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر رایگەیاند، بە ھۆی کێشەیەکی کۆمەلایەتی کۆن نێوان دوو بنەمالە، گەنجێک بە چەقۆ ھێرش دەکرێتە سەری و لە نەخۆشخانە گیان لە دەست دەدات.


رائید ھۆگر عەزیز، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: لە گوندی کەردزی سەر بە ناحیە قوشتەپەی سنووری پارێزگای ھەولێر، شەوی ڕابردوو بە ھۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کۆنەوەکە لە نێوان دوو بنەمالە ھەبووە، گەنجێک بە ناوی دیدار حەیدەر حەمەد لە کاتی یاریکردندا لەلایەن سێ کەسەوە بە چەقۆ ھێرشی کراوەتە سەر.


وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر گووتی: دوای بیندار کردنی ئەو گەنجە لە لایەن ئەو سێ کەسەوە بە چەقۆ، دەگەیەندرێتە نەخۆشخانەیەکی ھەولێر، بەڵام بە ھۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا، راستەوخۆ دوای رووداوەکە تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر گەیشتوونەتە شوێنی مەبەست و توانیویانە سێ کەس بە تۆمەتی رووداوەکە دەستگیربکەن.


ھەروەھا رائید ھۆگر عەزیز، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوەکە کراوەتەوە بە ئامانجی گەیشتن بە ھۆکار و چۆنییەتی روودانی رووداوەکە، ئەو کەسانەی دەستگیرکراون تۆمەتباری سەرەکین، بەڵام تیمەکانی پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەی بەردەوامن لەسەر رووداوەکە.

 

 

رێباز یونس

 

 





ئەم هەواڵە 3439جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad