English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆمبێک لە قەزای مەخموور بە ئۆتۆمبێلی خێزانێکدا تەقیەوە
2020-09-13 [11:22 AM]

ZNA-هەولێر


قایمقامی مەخموور رایگەیاند، شەوی رابردوو لە گوندێکی سنووری قەزای مەخموور بۆمبێکی چێنراو بە ئۆتۆمبێلێکدا تەقییەوە و چوار ئەندامی خێزانێک برینداربوون.


رزگار مستەفا، قایمقامی مەخموور، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: شەوی رابردوو لەسەر رێگەی سەرەکیی مەخموور لە نزیک گوندی سیرمە سەر بە سنووری قەزای مەخموور بۆمبێکی چێنراو بە ئۆتۆمبێلێکدا تەقییەوە، بەوھۆیەوە چوار ئەندامی خێزانێک برینداربوون کە لە شاری ھەولێرەوە گەڕاونەتەوە.


قایمقامی مەخموور گووتی: ھەر لە دوایی رووداوە راستەوخۆ بریندارەکان گەیێندراونەتە نەخۆشخانە و ئێستا تەندروستیی بریندارەکان جێگیرە و ئێستا لە نەخۆشخانەی گەیارە چارەسەر دەکرێن.


ھەروەھا رزگار مستەفا، قایمقامی مەخموور ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەڕوو، تیرۆرستەکان سوود لە خراپیی رێگەوبانەکان وەردەگرن و ئەگەر بۆیان بڕەخسێت بۆمب دادەنێنەوە و خەڵکی سڤیل دەکەنە ئامانج.

 

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 3322جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad