English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق سەردانی نەجەفی کرد
2020-09-13 [11:30 AM]

ZNA-هەولێر


به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌كاتی خۆیداو پاراستنی سه‌روه‌ری خاكی عێراق ،گرنگترین ته‌وه‌ری كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سیستانی و نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بووه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ جێنین هێنیس بلاسخارت، نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق گه‌یشته‌ شاری نه‌جه‌ف و له‌گه‌ڵ عه‌لی سیستانی، نوێنه‌ری باڵای شیعه‌كانی عێراق كۆبووه‌وه‌.

دوای كۆبوونه‌كه‌ش جێنین هێنیس بلاسخارت له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ عه‌لی سیستانی باسمان له‌ بابه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كان و به‌ڕێوه‌چوونی له‌كاتی خۆیدا و دۆسییه‌ی گه‌نده‌ڵییه‌ گه‌وره‌كان كردووه‌.

هه‌روه‌ها نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان گوتیشی: جه‌ختمان له‌ پاراستنی سه‌روه‌ری خاكی عێراق و رێگه‌گرتن له‌ ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی كردۆته‌وه‌.





ئەم هەواڵە 3406جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad