ZNA-هەولێر
ئەمڕۆ یەکشەممە۱۳ـی ئەیلولی ۲۰۲۰ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی ھەولێر، بەمەبەستی بەرگرتن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)، ھەڵمەتێکی لە سنووری پارێزگاکە راگەیاند کە پێنج رۆژ دەخایەنێت.
دلۆڤان محەمەد فاتح جەلال ،بهڕێوەبەری گشتی تەندروستیی ھەولێر، ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: بەمەبەستی خۆپارێزی و لەسەر رێنماییەکانی ئەنجوومەنی وەزیران دەست پێ کردنی ھەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا رادەگەیەنین کە لە میانی پێنج رۆژدا، ٣٥ تیم کاری تیادا دەکەن.
دکتۆر دلۆڤان محەمەد گووتی: لەو تیمانە دەیان لەناو شاری ھەولێر و دەروازەکان دەبن، ئەوانی دیکەیش لە سەرجەم قەزا و ناحیەکانی ھەولێر ھەڵەمەتەکە ئەنجام دەدەن.
هەروەها دکتۆر دلوڤان محەمەد بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی ھەولێر ئەوەیشی بۆ،ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەڕوو گووتی: بۆ بەڕێوەبردنی ھەڵمەتەکە، رێکخراوی تەندروستیی جیھانی و ژمارەیەک لە رێکخراوەکانی سنووری پارێزگای ھەولێر بەشداری تیادا دەکەن.
دڵشاد یونس هەرکی
ئەم هەواڵە 9742جار خوێندراوەتەوە |