English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زیری ته‌ندروستی ئاماری كۆرۆنای راگه‌یاند
2020-09-13 [12:23 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وەزیری تەندروستی ھەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوو 20 كەس بە كۆرۆنا لە ھەرێمی كوردستان گیانیان لەدەستداوە.

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی ھەرێمی كوردستان لەمیانی كۆنفراسنێكی رۆژنامەوانیدا گوتی: "لە 24 كاتژمێردا 5 ھەزار و 311 پشكنینی تاقیگەیی كراوە، لەو ژمارەیە 573   كەسی دیكە وەك ھەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ھەرێمی كوردستان  تۆمار كراون"

راشیگەیاند: "لەو ماوەیەدا 274 تووشبووی دیكەی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە".

وەزیری تەندروستی ئاشكراشی كرد: "تائێستا ھەزار و 340 كەس لە ھەرێمی كوردستان بەھۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە".

گوتیشی: "ئێستا 12 ھەزار و 116 تووشبوو لە نەخۆشخانە و ماڵەكانیان چارەسەری كۆرۆنا وەردەگرن".





ئەم هەواڵە 4222جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad