ZNA - هه‌ولێر
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له عێراق سه‌ردانی شاری نه‌جه‌فی کرد و له‌گه‌ڵ عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌کانی عێراق کۆ بوونه‌وه.
جینین بلاسخارت، نێرده‌ی تایبه‌تی سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ عێراق له‌پاش کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئایەتوڵڵا عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌کانی عێراق ڕایگه‌یاند: ئایەتۆڵڵا سیستانی پاڵپشتیی خۆی بۆ ئه‌نجام دانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ده‌ربڕیوه.
نێرده‌ی تایبه‌تی سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ عێراق ده‌شڵێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان چه‌ک له‌ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا بمێنێته‌وه و لایه‌نه‌کان به‌کاری نه‌هێنن.
بلاسخارت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، له‌گه‌ڵ سیستانی سێ ته‌وه‌ری باس کردووه و یه‌کێکیان هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌یه، هاوکات ئایەتوڵڵا سیستانی دوای کردووه حکوومه‌ت دۆسیه‌کانی گه‌نده‌ڵی بکاته‌وه و گه‌نده‌ڵکاران سزا بدات.
جینین بلاسخات پێیوایه گه‌ر له‌و واده‌یه‌ی دیاری کراوه که ناوه‌ڕاستی ساڵی داهاتووه، هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له عێراق ئه‌نجامنه‌درێت ئه‌وا وڵات به‌ره‌و لێکه‌وته‌ی مه‌ترسیدار ده‌ڕوات.
کوردپرێس
ئەم هەواڵە 10159جار خوێندراوەتەوە |