English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دایک و کچێک بە تۆمەتی فێڵ کردن لە شوفێران دەستگیر کران
2020-09-13 [01:09 AM]

ZNA- ھەولێر


گوتەبێژی پۆلیسی ھەولێر باس لەوە دەکات دوای ئەوەی دایک و کچێک فێلیان لە چەند شوفێرێکی بالھەلگر کردووە پارە و شتومەکەکانی ناو ئۆتۆمبێلەکانیان دزیوە لەلایەن بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان / نوسینگەی خەبات دەستگیر کران .

راید ھۆگر عەزیز گوتەبێژی پۆلیسی ھەولێر بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند دایک و کچێک بە ناوەکانی ( ق.ف.چ ) و ( ئ.ش.ح ) بەتۆمەتی فێلکردن لە وۆفێری بارھەلگرەکان دەستگیر کران کە پێشتر پێشینەی ھەمان کاریان ھەبوو .

راید ھۆگر ئەوەی ئاشکرا کرد لەسەر رێگای ھەولێر - خەبات دەستیان لە ئۆتۆمبێلەکان رادەگرت شوفێری بارھەلگرەکان لەلایەن دایکەکەوە سەرقاڵ دەکرا کچەکەش ھەلەکەی دەقۆستەوە پارە و شتومەکەکانی ناو ئۆتۆمبێلەکانی دەدزی .

گوتەبێژی پۆلیسی ھەولێر گوتیشی دوای کۆکردنەوەی زانیاری کە پێشتر بە ھەمان پێشینە لەلای پۆلیس تۆمار کرابوو لەو رێگایەوە ١٠ ھەزار دۆلاریان دەست کەوتبوو ھەر دوو تۆمەتبار دەستگیر کران دۆسیەی لێکۆلینەوەیان بۆ کرایەوە بە پێی مادەی ٤٤٦ درانە دادگا .





ئەم هەواڵە 3262جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad