ZNA - هەولێر
جنین هەنیس پلاسخارت نێردەی تایبەتیی سکرتێری گشتیی رێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان رۆژی یەکشمە ١٣ی ئەیلوول لە نەجەف چاوی بە ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق کەوت.
بە گوێرەی هەواڵی میدیاکانی عێراقی سیستانی لەم دیدارەدا جەختی لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق کرد و داوای کرد ئەم هەڵبژاردنە بە بەشداریی بەشی هەرەزۆری لایەنە عێراقییەکان و بێ ساختەکاری بەڕێوە بچێت.
مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق هەروەها گوتی: نابێت چەک لە دەست لایەنەن و دەستە و تاقمەکان دابێت و داکۆکیی لەسەر یهکپارچەیی خاکی عێراق کردەوە و داوای کرد عێراق لە دەستتێوەردانی هێزە دەرەکییەکان بە بەدوور بێت.
سیستانی گوتی؛ دواخستنی هەڵبژاردنی پێشوەختە و هەروها بەڕێوەچوونی بێ لەبەرچاوگرتنی خواستی خەڵک، دەبێە هۆی دروستبوونی گێرە و کێشە و پشێویی زیاتری لێدەکەوێتەوە.
ئەم هەواڵە 12562جار خوێندراوەتەوە |