English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یۆنان ١٨ فرۆکەی جەنگیی رافال لە فەرەنسا دەکڕێت
2020-09-13 [05:06 AM]

​ZNA - هەولێر


دوای زیاتربوونی گرژییەکانی نێوان یۆنان و تورکیا، یۆنان ١٨ فڕۆکەی جەنگیی لە جۆری رافال لە فەرەنسا دەکڕێت.

"کیریاکووس میتسۆتاکیس" سەرۆک‌وەزیرانی یۆنان وێڕای پشت‌ڕاست‌كردنەوەی ئەم هەواڵە رایگەیاند هێزە سەربازییەکانی وڵاتەکەی دووبارە رێک‌دەخرێنەوە و بەهێز دەکرێت.

ئەم لێدوانەی سەرۆک‌وەزیرانی یۆنان لە کاتێکدایە کە گرژییەکانی نێوان یۆنان و تورکیا لە خۆرهەڵاتی دەریای نێوەڕاست زیاتر تەشەنەی سەندووە.

میستۆتاکیس هەرواها گوتی: یۆنان ١٨ فڕۆکەی شەڕکەری رافال و چەند کەشتیی و هێلیکۆپتێر دەکڕێت.

سەرۆک‌وەزیرانی یۆنان هەروەها گوتی ١٥ هەزار کەسی دیکە لە سوپای وڵاتەکەی زیاد دەکرێت و بودجەی پیشەسازیی بەرگریش بەهێز دەکەن.

سەرۆک‌وەزیرانی یۆنان لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا، تورکیای بە مەترسی بۆسەر سنوورەکانی خۆرهەڵاتی ئەوروپا و شێواندنی ئاسایشی ناوچەکە تۆمەتبار کرد.

رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرۆک‌كۆماری تورکیاش هوشداریی داوەتە سەرۆک‌کۆماری فەرەنسا بە شوێن گێرە وکێشە لەگەڵ ئەنکەرەدا نەبێت.

دیارە پێشترێ ئەمانۆیل مەکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا، پێنجشەممەی رابردوو، لەگەڵ سەرۆکانی شەش وڵاتی دیکەی ئەندامی یەکێتیی ئەوروپا داوایان لە تورکیا کردبوو واز لە سیاستی رووبەڕوو بوونەوە لە دەریای نێوەڕاست بهێنێت.

 





ئەم هەواڵە 5596جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad