English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی تەندروستی : تاوانباران سزا دەدرێن 
2020-09-13 [08:02 AM]

ZNA- ھەولێر 


وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە راگەیندراوێکدا ئاماژە بەوە دەدات کە ھێرشکەرانی سەر ستافی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا سزا دەدرێن . 

ئەمەش دەقی راگەیندراوەکەیە .. 

بەھۆی ڕووداوی ھێرشکردنە سەر نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای ھەولێر لەلایەن چەند کەسێکی خانەوادەی نەخۆشێک و ھێرشی ناڕەوا و نابەجێی سەر پزیشکێکی نیشتەجێ و کارمەندانی نەخۆشخانەکە لەکاتی ئەرکی پیرۆزی مرۆڤدستانە و خزمەتکردنی ھاوڵاتیان و قسەی نەشیاو بە پزیشکان و کارمەندان و فەرمانبەران و تا ڕادەی لێدان. 
بەڕێز وەزیری تەندروستی لەگەڵ بەڕێز وەزیری ناوەخۆ و لایەنی پەیوەندار لەسەر ھێڵ و پەیوەندی دایە و داوای پەلەی کرد بۆ دەستگیرکردنی تەواوی تاوانبارانی ئەم ڕوداوە و ڕەوانەکردنیان بۆ دادگا و سزادانیان و لێکوڵینەوە لە کەسانی کەمتەرخەم بۆ پاراستنی گیانی پزیشکان و کارمەندانی نەخۆشخانە. 
ھەر ئەمڕۆ بەڕێز وەزیری تەندروستی پەیوەندی بە نەخۆشخانە و پزیشکی تاوان لێکراو کرد و پێیڕاگەیاندن کەوا تەواوی دامودەزگای پەیوەندار ڕێکاری یاسایی دەگرێتەبەر بۆ بەسزا گەیشتنی تاوانباران و پاراستنی شکۆی نەخۆشخانە و پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی. 

ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی


 





ئەم هەواڵە 3328جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad