English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەردانی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ سێ وڵاتی ئەوروپایی هەڵوەشایەوە
2020-09-13 [09:06 AM]

ZNA - هەولێر


بڵاوکراوەی "بیلد"ی ئەڵمانیا بە پشت بەستن بە سەرچاوەکانی خۆی بڵاوی‌کردووەتەوە سەردانی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سێ وڵاتی ئەوروپایی بە شێوەیەکی کاتی راگیراوە.

بڕیار وابوو محەمەد جەواد زەریف  لە رۆژانی داهاتوودا سەردانی  سێ وڵاتی ئەڵمانیا، بەریتانیا و فەرەنسا بدات.

دەگوترێت سەردانەکانی زەریف بە هۆی ئیعدام‌کردنی"نەوید ئەفکاری"  وەرزشوانی ئێرانیراگیراوە.

دوای ئیعدام‌کردنی گەنجیکی وەرزشوانی ئێرانی فراکسیۆنی سەوزەکانی ئەڵمانیا داوای هەڵوەشاندنەوەی سەردانی وەزیری دەرەوەی ئێرانی بۆ ئەم وڵاتە کردبوو.

هەتا ئێستا هەواڵی هەڵوەشانەوەی سەردانەکەی زەریف لە لایەن لایەنە فەرمییەکانەوە پشت‌ڕاست نەکراوەتەوە.

نەوید ئەفکاری کە لەگەڵ دوو برای دیکەی لە شاری شیراز بە تۆمەتی بەشداری‌کردن لە خۆپێشاندانی دژ بە حکومەت دەستبەسەر کرابوو سەرلەبەیانیی دوو رۆژ لەمەوبەر، بە تۆمەتی کوشتنی کارمەندێکی شارەوانی ئیعدام کرا.





ئەم هەواڵە 5077جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad