English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توركیا: حکومەتی ئەسینا ‌چەکی لە 18 دوورگەی یۆنان جێگیرکردووە و ئەمەش ئاڵۆزییەکان قووڵتر دەکەن
2020-09-14 [08:56 AM]

ZNA – هەولێر


وەزیری بەرگریی تورکیا دەڵێت، بە هیچ شێوەیەک واز لە ماف و داواکارییەکانیان لە دەریای ناوەڕاست ناهێنن، یۆنان هۆکاری سەرەکییە لە هەڵکشانی ئاڵۆزییەکان لە دەریای ئیجە و دەریای ناوەڕاست.

خولوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا لەدوای کشانەوەی کەشتی ئۆروچ رەئیس لە رۆژهەڵاتی دەریای سپی بۆ کەناراوەکانی ئەنتاڵیا رایگەیاند، "یۆنان هۆکاری سەرەکییە لە هەڵکشانی ئاڵۆزییەکان لە دەریای ئیجە و دەریای ناوەڕاست، حکومەتی ئەسینا بە پێچەوانەی رێککەوتنەکان ‌چەکی لە 18 دوورگەی یۆنان جێگیرکردووە و ئەمەش ئاڵۆزییەکان قووڵ دەکەن و زەمینەی دیالۆگ لەباردەبەن".

ئاكار گوتیشی، بەپێی رێککەوتنی دەسەڵاتی سنووری دەریایی، لە ئەگەری قبووڵکردنی داواکارییەکانی یۆنان، ئیدی تورکیا ناتوانێت بچێتە دەریای ئیجە و دەریای سپی، لە کاتێکدا تورکیا ھەزار و 870 کیلۆمەتر سنووری وشکانیی لەگەڵ دەریای سپیدا ھەیە.

وەزیری بەرگریی تورکیا ئاماژەی بەوەش دا، تورکیا لە ناوچەکەدا ھەم چالاکییەکانی خۆی و ھەمیش چەند چالاکییەک بە ھاوبەشی لەگەڵ ناتۆ بەڕێوەدەبات، هەروەها "70%ی زانیاری لەسەر ئەو کەشتییانەی کە بە دەریای سپی تێپەڕدەبن لەلایەن ھێزە دەریاییەکانی تورکیاوە بۆ ناتۆ دەگوازرێنەوە. هەروەها 20%ی بازرگانیی جیهان و 70%ی ئەو وزەیەی بۆ ئەوروپا دەچێت بە دەریای سپی تێپەڕدەبێت چونكە ئەم شوێنە زۆر گرنگە

لەبارەی سیاسەتی پشتیوانیکردنی ئەوروپا لە یۆنان وەزیری بەرگریی تورکیا رایگەیاند "لایەنگری ئەوەین بە رێگەی دانوستاندن و دیالۆگ چارەسەری سیاسی بۆ کێشەکانمان بدۆزینەوە، لەم چوارچێوەیەشدا پشتیوانی لە ھەموو ھەوڵێک دەکەین".

ئاکار روونیشی كردەوە، لەدوای گفتۆگۆیەکەی نێوان سەرۆک کۆماری تورکیا و سکرتێری گشتیی ناتۆ، لە 10ی ئەیلوول کۆبوونەوەی تەکنیکی بەمەبەستی ئاڵوگۆڕکردنی راوبۆچوون لەنێوان ھەردوو شاندی سەربازیی تورکیا و یۆنان لە بارەگای ناتۆ کراوە، بەڵام شاندی یۆنان چەند پێشمەرجێکی ھەبووە و مایەی قبووڵکردن نییە.

 

 





ئەم هەواڵە 5104جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad