English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ترەمپ هێرش دەكاتە سەر جۆو بایدن
2020-09-14 [09:06 AM]

ZNA – هەولێر


سەرۆکی ئەمریکا بەشداری لە کەمپینێکی هەڵبژاردنەكان کرد و هێرشی تووندی کردە سەر "گرووپە چەپە تووندئاژۆکان" بەوەی لەکاتی خۆپێشاندانەکاندا دەرفەت دەقۆزنەوە و هێرشدەکەنە سەر پۆلیس.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە نیڤادا وتارێكی دا و  جۆ بایدن و لایەنگرانی بە پاڵپشتیکردن لە گرووپە تووندئاژۆکان تۆمەتباردەکات کە شەڕی پۆلیس دەکەن و دەڵێت "جۆو بایدنی خەواڵووش لە شەڕی دژی پۆلیس بەردەوامە".

ئەو تووڕەییەی ترەمپ هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامی کەمپینی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا و تەقەکردن لە دوو بەرپرسی پۆلیس لە لۆس ئەنجلس لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراو لەکاتی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی.

سەرۆکی ئەمریکا هاوخەمی بۆ ئەو دوو بەرپرسی پۆلیسەی لۆس ئەنجلس دەربڕی و گوتی "بەدەست برینەکانیانیەوە دەناڵێنن دوای ئەوەی گرووپێکی چەتە هێرشیان کردە سەر ئۆتۆمبێلەکانیان و تەقەیان لێکردن، ئەمشەو خۆشەویستی و پشتیوانی بۆ خێزانەکانیان دووپاتدەکەینەوە، داواکارین لە خوا زوو شیفایان بۆ بنێرێت".

ترەمپ گرووپە چەپە تووندئاژۆکانی بەوەش تۆمەتبارکرد کە بوونەتە هۆی برینداربوونی سەدان ئەفسەر و پۆلیس لە سەرتاسەری وڵات.

 





ئەم هەواڵە 5299جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad