English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی وڵاتێك پەنا بۆ پوتن دەبات تاوەکو لە دەسەڵات بمێنێتەوە
2020-09-14 [12:34 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دوای پێنجەمین هەفتە لە خۆپیشاندانەکانی وڵاتی بیلاروسیا کە تیایدا داوا دەکرێت ئه‌لیكسانده‌ر لۆکاشینکۆ سه‌رۆكی ئه‌وڵاته‌ دەست لەکارەکەی بکێشێتەوە، ئه‌مڕۆ دووشەممە لۆکاشینکۆ کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە لەگەڵ سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتندا ئەنجام دەدات و تیایدا هەوڵ دەدات پشتیوانی پوتنی دەست بکەوێت.

لە ماوەی 26 ساڵی دەسەڵاتەکەیدا لۆکاشینکۆ ڕووبەڕووی مەترسیدارترین قەیران بۆتەوە و بەمەبەستی ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ پوتندا بەرەو سوچی ڕوسیا بەڕێدەکەوێت و چارەنووسی خۆی دەخاتە ژێر دەستی پوتنەوە.

ئۆپۆزسیۆنی بێلاڕوس سەرۆکی وڵاتەکە ئالیکساندەر لۆکاشینکۆ تۆمەتبار دەکەن بەوەی ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکاندا کردووە کە مانگی ڕابردوو بەڕێوەچوو و تیایدا لۆکاشینکۆ سەرکەوت و لە سەدا 80 ی دەنگەکانی بەدەستهێنا. لەو کاتەوە هەزاران کەس دەستگیرکراون و کۆمەڵێک لە ڕابەرانی ئۆپۆزسیۆن دەستگیرکراون یاخود لە وڵاتەکە دەرکراون و ناچار کراون وڵاتەکە جێبهێڵن.

ڕۆژی یەکشەممە نزیکەی سەد هەزار خۆپیشاندەر ڕژانە سەر شەقامەکانی مینسکی پایتەخت و داوایان کرد لۆکاشینکۆ واز لە دەسەڵاتەکەی بهێنێت. پۆلیسی وڵاتەکەش وتی 400 کەسیان دەستگیرکردووە.

 





ئەم هەواڵە 5419جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad