English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جۆ بایدن پشتگیری لە کەمکردنەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژئاوای كوردستان ده‌كات
2020-09-14 [12:53 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

جۆ بایدن کاندیدی دیموکراتەکان لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا، ڕایگەیاند ئەگەر هه‌ڵبژێردرا هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئه‌و هێزانه‌ش دەکشێنێتەوە كه‌ له‌ ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکانن.

جۆ بایدن لە لێدوانێکیدا بۆ "ستارز ئەند سترایپس"  وتی: پشتگیری لە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کۆتایی هێنان بەشەڕە بێ کۆتاییەکان دەکات.

جەخت دەکاتەوە مانەوەی ژمارەیێکی کەم لە هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا و ئەفغانستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان و پشتگیری لە هاوپەیمانەکانی ئەمریکا کیفایەت دەکات.

بایدن باسی له‌وه‌ كرد، ئەگەر وەکوو سەرۆک هەڵبژێردرێت بە هۆی ئاڵۆز بوونی دۆخی عێراق و سووریا و ئەفغانستان ناتوانێت هەموو هێزەکانی ئەمریکا لە داهاتوویێکی نزیکدا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکشێتەوە.

هەردوو کاندیدی سەرۆکایەتی کۆماری ئەمریکا ڕایانگەیاندووە کە دەیانەوێت ژمارەی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کەم بکەنەوە بەڵام جۆ بایدن بەتەمای کشانەوەی ژمارەیێک زۆرتر لە هێزەکانی ئەمریکایە چوونکە ڕایگەیاندووە 1500 تا 2000 کەس لە هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ده‌مێننه‌وه‌.

دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئێستای ئەمریکا و کاندیدی کۆماریخوازەکان هەفتەی ڕابردوو جەختی لە کەم کردنەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق و ئەفغانستان و سووریا کرد. ناوبراو ڕایگەیاند لە ئێستادا ژمارەیێکی کەم لە هێزە ئەمریکییەکان بۆ پاراستنی بیرە نەوتییەکانی ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریا لەو وڵاتە ماونەتەوە.

ئەمریکا لە تشرینی یه‌كه‌می 2019دا ژمارەی هێزەکانی لە سووریا لە 2000 کەسەوە بۆ 500 کەس کەم کردەوەکە ئەوەش هێرشی تورکیای بۆسەر هێزە کوردەکان لێکەوتەوە. ترەمپ ڕایگەیاندووە مومکینە ژمارەیێکی دیکە لە هێزە ئەمریکییەکان بکشێتەوە.





ئەم هەواڵە 3427جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad