English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق دەکات 
2020-09-14 [02:00 AM]

ZNA- ھەولێر 




ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٠/٩/١٤ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە ماتیو تولەر باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا کە رۆب واڵەر کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە ھەولێر ئامادەی بوو، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و بارودۆخی عێراق تاوتوێ کرا. 

سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بە پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرالی کرد کە کەشێکی ئەرێنی و دەرفەتێکی باش ھەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکان لە سەر بنەمای دەستوور و جێبەجێکردنی ئەو لێکتێگەیشتنانەی ھاتوونەتە ئاراوە بە جۆرێک کە ماف و شایستە دەستوورییەکانی ھەرێمی کوردستان لە بەرچاو بگیرێت و لە بەرژەوەندی گشت ھاووڵاتییانی عێراقدا بێت.

سەرۆکی حکومەت تیشکی خستە سەر بارودۆخی نەخوازراوی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێم و نیگەرانیی خۆی دەربڕی بەرامبەر بەو ڕەفتارەی لە بەرامبەر دانیشتووانی کوردی ئەو دەڤەرانە دەکرێت . ھەروەھا ئاماژەی بە زیادبوونی جموجۆڵی تیرۆریستان لەو دەڤەرانە دا و جەختی لە گرنگیی ھەماھەنگی ئەمنیی لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق کردەوە .
باڵیۆزی ئەمەریکا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی ئابووری و ھاندانی وەبەرھێنانی ئەمەریکی لە ھەرێمی کوردستان دەربڕی . 

لە دیدارەکەدا ھەروەھا گفتوگۆ دەربارەی میکانیزمەکانی ھەماھەنگیی زیاتر و ھاوکاریی ئەمەریکا بۆ پێشخستنی دانوستانەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا و تێپەڕاندنی دۆخی سەختی دارایی و تەندروستیی ئێستا کرا.
 





ئەم هەواڵە 3382جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad