English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ریال مەدرید ھەوڵی گواستنەوەی لاوتارۆ دەدات 
2020-09-14 [02:15 AM]

ZNA- ھەولێر 



راپۆڕتە رۆژنامەوانیەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە یانەی ریال مەدرید نزیک بووتەوە لە گرێبەست کردن لەگەڵ لاوتارۆ مارتینێز ھێرشبەری یانەی ئەنتەرمیلان ئیتاڵی . 

بەپێی ھەواڵێکی تۆڕی سپۆڕت میدیاست ، یانەی ریال مەدرید لەگەڵ یانەی ئەنتەرمیلان رێککەوتووە لەسەر گواستنەوەی لاوتارۆ بۆ یانەی شاھانە لەبەرامبەر ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، یانەی ریال مەدرید ئامادەیە ساڵانە ٨ ملیۆن یۆرۆ وەک مووچە بە یاریزان لاوتارۆ بدات . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، بەرپرسانی یانەی ریال مەدرید رەتیانکردووتەوە ھەوڵیان دابێت گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ مۆربکەن . 

ماوەیەکە یانەی بەرشەلۆنە ھەوڵدەدات گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ مارتینێز مۆربکات ، بەڵام دۆخی دارایی یانەکان دوای تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆڕۆنا رێگە نادات یانەی بەرشەلۆنە ١١١ ملیۆن وەک مەرجی ھەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لاوتارۆ بە یانەی ئەنتەرمیلان بدات . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 3685جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad