English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆرۆنا چ کاریگەرییەک لەسەر مێشک دروستدەکات
2020-09-14 [10:26 AM]

ZNA ــ هەولێر


بەپێی توێژینەوەیەک کە لەلایەن پسپۆرانی زانستی بەرگری لەش لە ئەمریکا ئەنجامدراوە، ڤایرۆسی کۆرۆنا توانای تەشەنەسەندنی هەیە لەناو مێشکی مرۆڤدا و دەتوانێت رێگری لە چونی ئۆکسجین بۆ خانەکانی مێشک بکات.

ئەکیکۆ ئیواساکی، پسپۆڕی زانستی بەرگری جەستە بە هاوکاری لەگەڵ هاوپیشەکانی لە زانکۆی "ییل"ی ئەمریکی توێژینەوەیەکیان ئەنجامداوە و تیایدا دەرکەوتوە، کۆرۆنا دەتوانێت لە مێشکی مرۆڤدا تەشەنە بسێنێت، رێگری لە گەیشتنی ئۆکسجین بۆ خانەکانی مێشک بکات، بەڵام تا ئێستا نەزانراوە ماوەی چەندی دەوێت تا بتوانێت بەتەواوەتی بە مێشکدا بڵاوببێتەوە.

بەپێی دەرئەنجامەکانی توێژینەوەکە، هەندێک لە توشبوانی کۆرۆنا هەست بە زرنگانەوەی مێشک دەکەن و سەرئێشەیەکی زۆریان لەگەڵدایە و هەندێک جار لێکدانەوەی روداوەکان بۆیان ئاڵۆزە و هەست بە سەرگەردانی دەکەن، هەمو ئەو نیشانانەش لە دەرئەنجامی هێرشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ سەر مێشکیان دروستدەبێت.

هەرچەندە توێژینەوەکە هێشتا لە قۆناغی سەرەتایدایە، بەڵام سەلماندنی توانای کۆرۆنا لە تەشەنەسەندن لەناو مێشکدا هەنگاوێک زانستی بەرەو پێش بردوە، چونکە پێشتر ئەوە تەنها گریمانەیەک بو کە بەڵگە لەسەری نەدۆزرابوەوە.

ئیواساکی و هاوکارەکانی لە توێژینەوەکەیان پشکنینیان بۆ پەردەی مێشکی ئەو مردوانە کردوە، کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیانلەدەستداوە، بۆیان دەرکەوتوە، کە کۆرۆنا دەتوانێت دەمارە خانەکانی مێشک داگیربکات و شانەکانی دەوروبەریشی دامرێنێت، چونکە نایەڵێت هیچ ئۆکسجینێکیان بۆ بڕوات.





ئەم هەواڵە 3148جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad