English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
"کیسەڵەکانیش دەفڕن" لە لیستی سەد فیلمی بەرچاوی سینەمای جیهانە
2020-09-10 [11:58 AM]

ZNA – تاران


فیلمی سینەمایی کوردیی "کیسەڵەکانیش دەفڕن" لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد بەهمەن قوبادی، لە لیستی 100 فیلمی بەرچاوی مێژووی سینەمای جیهاندایە.

 

ئەم بەرهەمە بە نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان، تا ئێستا زیاتر لە 100 فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم لە ئاستی دنیادا بەشداریی کردووە و زیاتر لە 50 خەڵاتی جیهانی  بۆ کوردستان بەدەستهێناوە و یەکێکە لە پڕشانازیترین فیلمەکانی مێژووی سینەمای کوردستاند، بەمدوایانە لە لایەن فخنەگران، کارناسانی سینەمایی و نووسەرانی کەناڵی هەواڵنێری "نبراسکا" News Channel Nebraska وەکوو 100 فیلمی بەرچاوی مێژووی سینەمای جیهان دەستنیشانکراوە کە کاریگەریی بەهێزیان لەسەر سینەمای ئەمەریکا داناوە.

 

لە وتارێک کە لە لایەن مولی پینگتۆن نووسەر و رخنەگری سینەمایی لە کەناڵی هەواڵنێری "نبراسکا" NCN بە مانشێتی "لە شاری گەورەوە تا پاراسایت" نووسراوە، هاتووە: سینەمای نێودەوڵەتی هەموو کات کاریگەری لەسەر فیلمە ئەمەریکییەکان داناوە. هەر لەم ساتەشدا زۆر یەک لە فیلمە بەرچاوەکان بە زمانەکانی دیکەی جیهان، بێجگە لە ئینگلیزی سازکراون، شێواز و ژانڕە فیلمە خۆشەویستە ئەمەریکییەکانیان سەر لە نوێ بەکارهێناوە. ئەم جۆرە بەرهەمە سینەماییانە و تەنانەت ئەویندارانەش بە زمانی وێنەی جیهانی سەرنج و هەستی بینەرانی دنیا بۆلای خۆیان رادەکێشن.   

 

لە لیستی 100 فیلمی بەرچاوی مێژووی سینەمای جیهان، کۆمەڵێک شاکاری دەرهێنەرە ناودارەکانی سینەمای دنیا بەرچاودەکەوێت کە هەندێک لە داهێنەرەکانیان بریتین لە: "فێدریکو فلینی"، "ژان لۆک گۆدار"، "فڕانسوا تۆڕۆفۆ"، "ویتۆریۆ دێسیکا"، "لۆئیز بۆنۆئێل"، "ئاکیرا کۆڕۆساوا"، "سێرجیۆ لێئۆنە"، "ئێنگمار بڕێگمان"، "رۆبێڕ برێسۆن"، "ڕۆبێرتۆ رۆسۆلینی"، "ئێریک رۆمێر"، "لۆکینۆ ویسکۆنتی"، "ئاندرێ تارکۆفسکی"، "ژان ـ پیێر مێلویل"، "فریتش لانگ"، "کریشتۆف کیشلۆفسکی"، "پێدڕۆ ئالمادوار"، "ماساکی کوبایاشی"، "بێرناڕدۆ بێرتۆلۆچی"، "میشێل هانکە"، "هیرۆکازۆ کرهیدا"، "الیۆ پێتری"، "وونگ کار وای"، "ئالفۆنسۆ کووارۆن"، "ئانگ لی"، "ئێدوارد یانگ"، "نووری بیلگە جەیلان" و ... .

 

 

مەنسوور جیهانی

 

 
 
 




ئەم هەواڵە 2695جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad